ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات

 ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات
سەرۆكی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق داوا لە هاووڵاتیان دەكات بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان سەردانی بنكەكانی دەنگدان بكەن و ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە تا ئێستا %64 كارتەكان وەرگیراونەتەوە.



عەلی قادر، سەرۆكی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق لە لێدوانێكدا رای گەیاند: ئەو هاووڵاتیانەی‌ تاكو 9-11-2017 تۆماری بایۆمەتریی دەنگدانیان ئەنجام داوە دەتوان كارتی دەنگدانیان وەربگرنەوە، ئەوانەش كە دوای‌ ئەو بەروارەوە تۆماری بایۆمەتریی دەنگدانیان كردووە، یان هەر نەچوون دەتوانن بە كارتە كۆنەكە دەنگ بدەن".



سەرۆكی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان لەلایەن هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێرەوە بەردەوامە و تاكوو ئێستا 64% كارتەكان وەرگیراونەتەوە".



بڕیارە 12-5-2018 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڕێوە بچێت و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش 5ی نیسانی وەكوو دوایین وادە بۆ وەرگرتنەوەی كارتی ئەلیكترۆنیی‌ دەنگدان دیاری كردووە.




باسنیوز
Top