وەزیرانی دەرەوەی گرووپی جی حەوت لەبارەی پرسی ئێران کۆ بوونەوە
بەپێی زانیاریی ئاژانسی (فەرەنسا) تەوەرەکانی دانیشتنی گرووپی جی حەوت چەند بابەتی گرنگی نیودەوڵەتی وەک: "بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ڕووسیا، چارەنووسی ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران، هەروەها بڕیاری ئەم دوایانەی ڕێبەری کۆریای باکوور" بووە.
دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی جی حەوت زەمینە و سەرەتایەکە بۆ دانیشتن و دانوستانی سەرۆکی حەو وڵاتی پیشەسازیی جیهان کە بڕیارە لە ڕۆژانی 8 و9 2018/6/ لە شاری (کێبێک)ی کەنەدا بەڕێوە بچێت.
دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی جی حەوت کە بەریتییە لە ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و کەنەدا کە هاوکات وەزیرانی ناوخۆ و بەرپرسانی ئەمنیی ئەو حەوت وڵاتە تێیدا بەشدار بوون، لە داهاتوودا درێژەیان دەبێت، هاوکات ئەو پرسیارە دەخرێتە ڕوو چۆن دنیایەکی ئارامتر دروست بکەین".
یەکێک لە دانیشتنی گرووپی جی حەوت پرسی ناوکیی ئێران و هاتنە دەرەوەی ئەمریکا بووە، کە بڕیارە دۆناڵد ترەمپ هەتا ڕێکەوتی 2018/5/12 لەبارەی هاتنە دەرەوەی ئەمریکا بڕیاری کۆتایی بدات و ئەم پرسە لە دانیشتنی داهاتوو بە جیدی باسی لەبارەوە دەکرێت.
باسنیوز
