وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا گەیشتە شاری هەولێر
وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا گەیشتە شاری هەولێر و بڕیارە سێ رۆژ لە شاری هەولێر بمێنێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22\4\2\2018، گێت مۆلەر، وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا و شاندێکی باڵای ئەو وڵاتە، بە سەردانی فەرمی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ کرا.
بڕیارە وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا، سێ رۆژ لەشاری هەولێر بمێنێتەوە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی گەڕاندنەوەی کۆچبەران بکات، هاوکات سەنتەرێک بۆ هاریکاری کۆچبەران بۆ تێکەڵکردنەوەی کۆچبەران بە کۆمەڵگە بکاتەوە.
bas news-
