هێشتا 35٪ی دهنگدهرانی ههرێمی كوردستان كارتی بایۆمهتریان وهرنهگرتووهتهوه
بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند تا ئێستە 65%ی دەنگدەرانی ھەرێمی کوردستان کارتی بایۆمەتری پێویست بۆ دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە ھەر کارتێکی بایۆمەتری یەک دەنگی پێدەدرێت و رێکارەکانی کۆمیسیۆن بۆ رێگەگرتن لە ساختەکاری توندتر بووە بە پشت بەستن بە تەکنەلۆجیای نوێ.
عەلی قادر بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند لە ھەرسێ پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان (ھەولێر، سلێمانی، دھۆک) رێژەی وەرگرتنەوەی بایۆمەتری گەیشتووەتە 65%، ئاستی وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری لەلایەن خەڵکی ھەرێمی کوردستانیشەوە، لە پارێزگای ھەولێر رێژەی 64% و لە سلێمانی 67% و لە دھۆک 63%ە.
گوتیشی ئەم رێژەیە بەگشتی رێژەیەكی باشە و ھیوادارن لەم کاتەی ماوە پێش ھەڵبژاردن دوا کارتی دەنگدان بدەنەوە دەستی دەنگدەران.
ھەروەھا گوتی "ئەو ھاووڵاتییانەی بە جموجوڵی دانیشتوان سیستەمی دەنگدانیان بۆ رێک خراوە، پێویستە لە پارێزگاکانی خۆیان کارتی دەنگدان وەربگرنەوە و دەتوانن لێرەوە لە پارێزگاکانی ھەرێمەوە دەنگ بۆ پارێزگاکانی خۆیان بدەن".
bas news-
