به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌رفه‌تی باش بۆ سه‌رمایه‌گوزاری هه‌یه و له‌مباره‌یه‌وه هه‌موو ئاسانكاری و هاوكارییه‌كی بۆ هاتنی كۆمپانیا بیانییه‌كان نیشان دا.
ماڵپه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22/4/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له د. گێرد موله‌ر وه‌زیری هاوكاریی ئابووری و بووژانه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا موله‌ر قارهمانییەتیی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و پاراستنی ته‌واوی پێكهاته‌كان له تیرۆر و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی جیهان و ده‌وروبه‌ر به‌رز نرخاند، هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
ئاشكرای كرد كه ئه‌ڵمانیا گرنگییه‌كی زۆر به په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو ئاسته‌كان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ببات به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی ئه‌ڵمانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختی كرده‌وه كه په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان، له كاره له‌پێشینه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه. دواتر پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌و كێشانه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه و بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق خسته ڕوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌رفه‌تی باش بۆ سه‌رمایه‌گوزاری هه‌یه و له‌مباره‌یه‌وه هه‌موو ئاسانكاری و هاوكارییه‌كی بۆ هاتنی كۆمپانیا بیانییه‌كان نیشان دا، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا هاوكار بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئیداری و پێشكه‌شكردنی هاوكاریی ته‌كنیكی.
باسكردنی ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ئاواره ئێزدی و كرستیانهكان كه ڕووبه‌ڕووی نه‌هامه‌تی زۆر بوونه‌ته‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو و له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای كرد كه گرنگی به به‌شیك له كه‌یسی ئه‌و ئاوارانه داوه و چاره‌سه‌ری كردوون.
bas news-
