ئه‌كره‌م ساڵح: له سنووری گه‌رمیان ده‌نگه‌كانی پارتی زیاد ده‌كات
لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ژماره 184 له ژێر دروشمی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كردووه، له سنووری پارێزگای سلێمانیش پارتی 28 كاندیدی هه‌یه، كه یه‌كێك له كاندیده‌كان، کاندیدی لقی پارتییه له گه‌رمیان.
به‌رپرسی لقی 22ی پارتی دیموكراتی كوردستان له گه‌رمیان، ئه‌كره‌م ساڵح، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوو جیاوازیی هه‌یه، چونكه چوار ساڵ قه‌یرانی سیاسی و دارایی و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری بەسەردا هاتووە، بۆیه هاووڵاتیان له ڕووی سایكۆلۆژییەوە ماندوویەتییان پێوه دیاره و ئێمه‌ش وه‌كو پارتی بانگه‌شه‌یه‌كی نه‌رم و كاری ورد و جددی ده‌كه‌ین و به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی كوردستان پێمان وایه ئه‌مه شێوازێكی دروسته و كاریگه‌ریی هه‌یه و خه‌ڵكیش پێی باشه، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ین خه‌ڵك پێشوازی لێ ده‌كات."
ئه‌كره‌م ساڵح گوتی: "هه‌ر له ئێستاوه ناتوانین هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ده‌نگه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام پێمان وایه له سنووری ئێمه ده‌نگه‌كانمان زیاد ده‌بێت و پارێزگاری له ده‌نگه‌كانی خۆشمان ده‌كه‌ین و له ئه‌نجامی په‌رته‌وازه‌بوونی لایه‌نه‌كانی دیكەوە چه‌ند لیستی دیكه دروست بوون و كار له‌سه‌ر یه‌كتری ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی ئێمه نابێت."
ساڵح ڕوونیشی كرده‌وه: "به پێی ئه‌و بەر‌نامه‌یەی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و ئه‌نجامی لیژنه‌كانمان، ئاستی پێشوازیی خه‌ڵك لە لیستی 184ی پارتی له ئاستێكی زۆر به‌رز و باشدایه، بۆیه پێمان وایه ئه‌م جاره ده‌نگی پارتی له سنووری گه‌رمیان زیاد ده‌كات و خه‌ڵك متمانه به پارتی ده‌دات."
kdp-
