وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

 وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی سەبارەت بە پۆستەر هەڵواسین بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22\4\2018، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا، ئاگاداری گشت لایەنەکان دەکاتەوە، کە پۆستەر لە دیواری قوتابخانەکان نەدەن، ئەوەی خستووەتەڕوو: ”ئاگادارى هەموو لایەک و بەتایبەت پاڵێوراوانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق لە هەرێمى کوردستان دەکەینەوە کە کەس بۆى نییە وێنە و پۆستەرەکانى هەڵمەتى هەڵبژاردن لە دیوارى قوتابخانەکان بدات“.

وەزارەتی پەروەردە، لە راگەیاندراوەکەدا، جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە بە پێچەوانەوە ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر لێدانی پۆستەر لە قوتابخانەکان دەگیردرێتە بەر.










باسنيوز
Top