پەنابەرانی کورد لە ئەڵمانیا مەترسیی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە
ئاری جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق له‌هه‌رێمی کوردستان، ڕایگه‌یاند: "هاتنی وه‌زیری په‌ره‌پێدانی ئه‌ڵمانیا بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق له‌ئه‌ڵمانیا، مه‌ترسی له‌سه‌ر په‌نابه‌رانی هه‌رێمی کوردستانیش له‌و وڵاته ده‌بێت".
سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق له‌هه‌رێمی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە هه‌ركاتێك حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌دا بابه‌تی دیپۆرتكرنهوهیان تاوتوێ كردبێت و بڕیاریان دابێت، پێش هه‌ر پارێزگایه‌كی عیراق، په‌نابه‌رانی هه‌رێمی کوردستان، تووشی دیپۆرتی به‌لێشاو ده‌بن ئه‌وه‌ش به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان جێگیره.
باس‌نیوز
