ئاراس حەسۆ میرخان: ئەوانەی دژایەتیی ڕیفراندۆم دەکەن ئەوانەن خیانەتیان لە ڕیفراندۆم کرد
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "ئێمەش پێمان وایە دەبێ ئەو دادگایە دروست بکرێ، خەڵکی کوردستان بڕیار بدات ئایا ئەوانەی ڕیفراندۆمیان کرد و ئیرادەی خەڵکی کوردستانیان نیشانی ھەموو جیھان دا دادگایی بکرێن؟، یان ئەوانەی لە ھەموو کاتێکدا بە شانازییەوە عێراقچییەتیان کردووە و دژی ئیرادەی خەڵکی کوردستن بوون؟، بۆیە دڵنیام خەڵکی کوردستان لەم ھەڵبژاردنەدا یەکێک لەم دوو لایەنە دادگایی دەکەن".
ئەو ئەندام سەرکردایەتی پارتی گوتیشی: "بزووتنەوەی گۆڕان بەگشتی لە ھەموو کاتێکدا دژی ئیرادەی خەڵکی کوردستان بوون، ئەوانەش دژایەتیی ڕیفراندۆم دەکەن, ئێستا گوزارشت لە گۆڕان و ئەوانە دەکەن کە خیانەتیان لە ڕیفراندۆم کرد، بۆیە ئەمە شتێکە لە نێوان خەڵکی کوردستان خۆیاندا کە دەبێ دادگایی ئەمانە بکەن".
باسنیوز
