لە یەک ساڵدا 28 چالاکوانی میدیایی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کراون
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 28 چالاکوانی میدیایی و ڕۆژانەمنووسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و دەزگای دادوەریی ئێرانیش حوکمی بەندکرانی بەسەر سێ چالای میدیایی کورددا سەپاندووە.
ئێستا دوو چالاکی میدیایی و ڕۆژنامەنووسی کورد کە حوکمی قورسیان بەسەردا سەپێندراوە لە گرتووخانەکانی ئێران ڕاگیراو.
کەماڵ شەریفی، خەڵکی سەقز کە دە ساڵ پێش دەستبەسەر کراوە و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە و ئێستا لە گرتووخانەی شاری میناب لە باشووری ئێران ڕاگیراوە.
هاوکات فیلم هەڵگرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی سەعدی ئەحمەدی کە حوکمی ٦ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە.
دەستگیرکراوانی بواری میدیا و ڕۆژنامەنووسی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریتین لە:
١ـ هیوا کیانی خەڵکی مەهاباد چالاکی تەلەگرامی
٢ـ مەهدی فەلاحی خەڵکی مەهاباد چالاکی تەلەگرامی
٣ـ سەعدی ئەحمەدی خەڵکی پیرانشار چالاکی میدیایی
٤ـ جواد ئەکبەری خەڵکی گیلانی ڕؤژئاوا چالاکی تەلەگرامی
٥ـ مێقداد عەبدوڵڵاهی خەڵکی گیلانی ڕؤژئاوا چالاکی تەلەگرامی
٦ـ یاسر ئیزەدپەنا خەڵکی گیلانی ڕؤژئاوا چالاکی تەلەگرامی
٧ـ عەلی مزەفەری خەڵکی گیلانی ڕؤژئاوا چالاکی تەلەگرامی
٨ـ شاهین خالیدی خەڵکی گیلانی ڕؤژئاوا چالاکی تەلەگرامی
٩ـ پوریا پەرموز خەڵکی گیلانی ڕؤژئاوا چالاکی تەلەگرامی
١٠ـ ساسان مەدارایی خەڵکی گیلانی ڕؤژئاوا چالاکی تەلەگرامی
١١ـ سەلاحەدین خەدیو خەڵکی مەهاباد ڕۆژنامەنووس
١٢ـ جەماڵ تەنیایی خەڵکی مەهاباد چالاکی تەلەگرامی
١٣ـ خالید کاکە ئەڵڵاهی خەڵکی پیرانشهر فیلم هەڵگر
١٤ـ ناسر کاکە ئەڵڵاهی خەڵکی پیرانشهر فیلم هەڵگر
١٥ـ ئارمان فەرەجپوور خەڵکی بانە چالاکی تەلەگرامی
١٦ـ شوجاع حوسێن زادە خەڵکی بانە چالاکی تەلەگرامی
١٧ـ ئارام خاکی خەڵکی بانە چالاکی تەلەگرامی
١٨ـ سەلاحەدین ڕەنجبەر خەڵکی ئورمیە چالاکی تەلەگرامی
١٩ـ ئەرژەنگ زەرگووش خەڵکی شائاباد ڕۆژنامەنووس
٢٠ـ حەمزە شێخی خەڵکی نەغەدە رۆژنامەنووس
٢١ـ عەلیڕەزا سپاهی لایین خەڵکی لایینی مەشهەد ڕۆژنامەنووس
٢٢ـ سینا قەلەندەری خەڵکی کوهدەشت ڕۆژنامەنووس
٢٣ـ عەلی حەقی خەڵکی ئیلام ڕۆژنامەنووس
٢٤ـ جواد خەیبەر خەڵکی ئیلام ڕۆژنامەنووس
٢٥ـ ئومید ئیجلال خەڵکی ئورمیە ڕۆژنامەنووس
٢٦ـ خوسڕەو کوردپوور خەڵکی مەهاباد ڕۆژنامەنووس
٢٧ـ فەڕوخ عەبدی خەڵکی ئورمیە ڕۆژنامەنووس
٢٨ـ عەدنان حەسەنپوور خەڵکی مەریوان، ڕۆژنامەنووس
باسنيوز
