شاندێکی حکوومەتی ئێران سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات

  شاندێکی حکوومەتی ئێران سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات
بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، کۆنگرەیەک لە شاری ھەولێر بەڕێوە دەچێت.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، ڕۆژی ٢ی ئایاری ٢٠١٨ لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری ھەولێر، کۆنگرەی (بەرەو پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران) بەڕێوە دەچێت.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، لەو کۆنگرەیەدا شاندێکی باڵای حکوومەتی ئێران بە سەرۆکایەتیی وەزیری بازرگانیی ئێران و بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئێران لە عێراق، لەگەڵ شاندێکی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی وەزیری بازرگانیی عێراق، دێنە شاری ھەولێر و لە کۆنگرەکەدا بەشداری دەکەن.





باسنیوز
Top