ترەمپ بۆ ئۆپیك: نرخی نەوت زۆر بەرزە و قبووڵی ناكەم
ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رەخنەی لە رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) گرت و رایگەیاند نرخی نه‌وت زۆر به‌رزه و قبووڵی ناكات.
تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویته‌ر)دا نووسیویەتی "ئەگه‌ر ته‌ماشا بكرێت ئۆپیك سه‌رله‌نوێ له‌سه‌ر كاره، به‌و كه‌شتیانه‌شه‌وه كه ته‌واو ده‌ریاكانیان پڕكردووه، له هه‌موو شوێنێك له ئاستێكی پێوانه‌یی نه‌وت هه‌یه، به‌ڵام نرخی نه‌وت زۆر به‌رزه، ئه‌وه باش نییه و مایه‌ی قبووڵكردن نییه".
جێی باسە كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونە هۆی ئەوەی نرخی نه‌وت له ماوه‌ی سێ ساڵ و نیوی رابردوودا به‌رده‌وام له بەرزبوونەوەدا بێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 74 دۆلار و 75 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا كه له سه‌رتاسه‌ری جیهان زیاتر به‌كاردێت، هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری تێكساس تا 69 دۆلار و 56 سه‌نت به‌رز بووه‌وه.
bas news-
