نرخی زێڕ دابەزینی تۆمار کرد
ئەمڕۆ، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە دابەزین کرد، بە بەراورد لەگەڵ نرخەکەی دوێنێ.
ئەمڕۆ شەممە 2018/4/21، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1336 دۆلارە، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1242 دۆلار بوو.
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 227 هەزار دینارە و نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش بەم شێوەی خوارەوەیە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 195,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 258,000 دینار
bas news-
