لە بەردەڕەش ئافرەتێک بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژرا

لە بەردەڕەش ئافرەتێک بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژرا



پۆلیسی دهۆک، ئاماژە بەوە دەدات، کە درەنگانی شەوی رابڕدوو، لە شارۆچکەی بەردەڕەش، ئافرەتێک لەلایەن برایەکییەوە کوژرا.



هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلسی دهۆک، راگەیاند: ”کاتژمێر 12:00ی شەوی 20 لەسەر 21\4\2018، لەناو سەنتەری شارۆچکەی بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک، ئافرەتێک کوژرا“.



بەرپرسی راگەیاندنی پۆلسی دهۆک، ئەوەشی خستە روو، کە ئەو ئافرەتە، خێزاندارە و منداڵێکی هەیە، لەلایەن براکەیەوە کوژراوە و هۆکارەکەی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.



ئاشکراشی کرد، کە تەرمی ئەو ئافرەتە لە پزیشکی توێکاری شاری دهۆکە، پۆلیسیش لە هەوڵی دەستگیرکردنی تاوانبارەکە.

bas news-
Top