پەیامی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (24)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان)
بەبۆنەی تێپەربوونی 24 ساڵ بەسەر دەرچوونی گۆڤاری (گوڵان) دەزگای رۆشبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ستاڤی گۆڤارەكە كردووە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
هەڤاڵی بەڕێز فەرهاد محەمەد، سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان
هەڤاڵان، سكرتێری نووسین وتێكڕای ئەندامانی ستافی نووسین وهونەریی لە گۆڤاری(گوڵان)
بەبۆنەی(24)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (گوڵان) پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەوخوێنەرانتان دەكەین، دەستی هەوڵ و ماندووبونتان دەگوشین، ئومێدەوارین لەمەودواش بەهەمان گیانی لەخۆبردوویی و دڵسۆزانەتان بەردەوام بن و لە گشت روویەكەوە بەرەوپێش بچن. رێڕەوی رۆژنامەوانی كوردیمان زنجیرەیەكە لە هەوڵ و هیممەت و قوربانیدان، گۆڤاری(گوڵان)یش لەو قافڵەیەدا ئەزموونێكی گەش و تازەی هێنایە ئاراوەوسەلماندی، كە تایبەتەمەندی خۆی هەیە لە خزمەتگەیاندن بە بواری رۆشنبیریی و مەعریفیمان، لە خستنەڕوو و گەیاندنی پەیامی رەوای ئەو ئەزموونەمان بە دەوروبەرو جیهان.
گۆڤاری(گوڵان) لەو ماوەی كاركردن و تەمەنی بەخششیدا بەگوێرەی پلان و بەرنامەیەكی سەركەوتووانە توانیویەتی جێگەی شیاووشایستەی خۆی لەسەر پانتایی كاری رۆژنامەگەریی بگرێ، بۆیە هەردەم نموونەیەكی نوێی داهێنەرانەیەو لە پێشەنگدایە.
مایەی شانازییە بۆ رۆژنامەگەریی كوردیی گۆڤاری(گوڵان) سەلماندوویەتی، كە خاوەن مۆركی كوولتورێكی رەسەن و نەتەوایەتییە، هەروەها بنەماكانی كاری رۆژنامەوانیی لە رووی راستگۆییەوە ئەرێیانە پیادە دەكات.
جارێكی دیكە بەو بۆنەیەوە پشتیوانی خۆمان بۆ پێشكەوتن و بەردەوام بوونی گۆڤارەكە دووپات دەكەینەوە
ئومێدەواین بۆ ساڵی داهاتووش هەردەم ئەو سەكۆیە دیاروبەرچاوەی رۆژنامەگەریی كوردیی بن..
دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
21/4/2018
