پەیامی فازڵ میرانی سكرتیری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان
بە بۆنەی تێپەربوونی 24 ساڵ بەسەر دەرچوونی گۆڤاری گوڵاندا، بەرێز فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و ستاڤی گۆڤارەكە كردووە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بۆ/ برای بەرێزو خۆشەویست كاك فرهاد محمد سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان
بەرێزان: نووسەرو ستافی گۆڤاری گوڵان
بە بۆنەی تێپەربوونی 24 ساڵ بەسەر دەرچوونی گۆڤاری گوڵان كه هاوكاتە له گەل دەرچوونی یەكەم رۆژنامەی كوردی لە میسر بەناوی كوردستان له سالی 1898، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی یەكە یەكەی ئێوەی خۆشەویست و هەموو رۆژنامە نووسانى كوردستان دەكەم.
هەروەك چۆن گوڵان ڕۆڵی دیارو بەرچاوی لە ڕێڕەوی رۆژنامەنووسی ئازادی كوردی دا هەیه , هیوادارم لە دەسپێكی ساڵی نوێ دا و به خەمخۆری ئێوه سەرەڕای ئەم قەیرانە ئابوورییە بەگورو تينى زياتر بەردەوام بيت لە گەياندنى پەیامە پیرۆزەكەی بە خوێنەرانی خۆی.
هەروەها رون و ئاشكرایه كه گوڵان گەشەكردنێكی دیاری بەخۆیەوە بینیوەو سەنگ وجێگای تایبەتی خۆی هەیەو چووەتە قۆناغێكی نوێ و بووتە سەرچاوەیكی باش بۆ زانیاری و بڵاوكردنەوەی ڕای راستەقینه و بەرز ڕاگرتنی پرنسیپ و ئەخلاقیەتی رۆژنامەنووسی و بووته جێگای متمانەى كەسانی بە ئەزموونی ناوخویی و بیانی بۆ به لاوكردنەوەی نووسینەكانیان و، دەوڵەمەندە لە لێكۆڵینەوەو دیمانەو ڕاپۆرتی شیكاری.
هیوادارین هەر بەو شێوەیە لە پێشكەوتن و خزمەت كردنی پرۆژەی نەتەوەیی بەردەوام بن و سەركەوتوو بن.
فازل میرانی
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
