سلێمانی.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا هاوڵاتییەك گیانی لەدەست دا

 سلێمانی.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا هاوڵاتییەك گیانی لەدەست دا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ڕاگەیاند.


پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای پیرەمەگرون - سلێمانی هاووڵاتییەك بە ناوی (ه،ع،ر) دانیشتووی ڕانیە - سەركەپكان گیانی لەدەستدا و پێنج سەرنشینیش بریندار بوون".


ئەوەش خراوەتە ڕوو، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری شاری سلێمانی كرا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرونەوە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێ كردووە.


پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاشکراشیکردووە، کە لە ئێستادا شۆفێری ئۆتومبێلەكە بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ ڕاگیراوە.










باسنيوز
Top