کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق: ئاوارەكان لە هەرێمی کوردستان دەتوانن دەنگ بدەن

 کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق: ئاوارەكان لە هەرێمی کوردستان دەتوانن دەنگ بدەن
بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە عێراق، ئاشكرای دەكات هاووڵاتیانی ئاوارەی شارەكانی "كەركووك، ئەنبار، سەلاحەدین و نەینەوا" دەتوانن بە كارتی دەنگدانی پارێزگای خۆیان لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستایان دەنگ بدەن.

عەلی قادر، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە عێراق، لە لێدوانێكدا رای گەیاند: "هاووڵاتیانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە هەر چوار پارێزگای كەركووك، ئەنبار سەلاحەدین، نەینەوا، کەلە هەرێمی کوردستان ئاوارەن، بە كارتی دەنگدانی پارێزگای خۆیان دەتوانن لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بدەن".

گوتیشی هاووڵاتیانی ئەو چوار پارێزگایەی عێراق، ئەوەی پێویستە لەسەریان بۆ دەنگدانەكە بوونی كارتی دەنگدانە و لەو بنكانەش كە لەناو شارەكانی هەرێمی كوردستان بۆیان كراونەتەوە دەتوانن كاندید و قەوارەی پارێزگاكەی خۆیان هەڵبژێرن.

بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان روونی كردەوە: "بڕیارەكە هەموو ئەو هاووڵاتییانەش دەگرێتەوە كە لە داوی رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر لە كەركووك و ناوچەكانی دیكەوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون".






باسنیوز
Top