فازڵ نەبی: سەرەتای حەفتەی دابێ بەغدا ٣١٧ ملیار دینارەکە بۆ هەرێم ڕەوانە دەکات
حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه مانگانه 317 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكات و دوای ئه‌مه‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكاریی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كرد و ئێستا به پێی سیسته‌می نوێ مووچه دابه‌ش ده‌كات.
بریكاری پێشووی وه‌زیری داراییی عێراق، د. فازل نه‌بی، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگه‌یاند: "هه‌ندێك ده‌نگۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه كه گوایه به‌غدا 317 ملیار دیناره‌كه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی ڕه‌وانه كردووه و گه‌یشتووه، به‌ڵام به پێی په‌یوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی، پاره‌كه تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتووه و بڕیاره حه‌فته‌ی داهاتوو ڕه‌وانه بكرێت."
د. فازڵ نه‌بی گوتی: "بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی داراییی حكومه‌تی عێراق نووسراوی فه‌رمی بكات بۆ خه‌رجكردنی پاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌وانه بكرێت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران."
بریكاری پێشووی وه‌زیری داراییی عێراق گوتیشی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌كو چۆن به‌ڵێنی دابوو به پێی سیسته‌می نوێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كات و به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت."
د. فازڵ نه‌بی ڕوونیشی كرده‌وه: "حكوومه‌تی عێراق مانگانه به‌رده‌وام ده‌بێت له ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تا ئه‌وكاته‌ی ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت، كه ڕه‌نگه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن."
kdp-
