نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى: زۆرێك له‌ وێستگه‌كان به‌نزینى نۆرماڵیان به‌ محه‌سه‌ن فرۆشتووه

 نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى: زۆرێك له‌ وێستگه‌كان به‌نزینى نۆرماڵیان به‌ محه‌سه‌ن فرۆشتووه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت لیژنه‌ى پشكنینى سووته‌مه‌نى له دەڤەری‌ پشده‌ر و راپەڕین، پشكنینیان بۆ 23 وێستگه‌ى سووته‌مه‌نى كردووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ به‌نزینى نۆرماڵیان به‌ محه‌سه‌ن فرۆشتووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى، تێدا ئەوە خراوەتەڕوو:‌ "له‌درێژه‌ى كاره‌كانى هۆبه‌ى كوالێتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان، لیژنه‌ى پشكنینى سووته‌مه‌نى سه‌ردانى پشده‌ر، ڕانیه‌، حاجى ئاوا و چوارقوڕنه‌یان كردووه‌ و پشكنینیان بۆ 23 وێستگه‌ى سووته‌مه‌نى ئه‌نجام داوه‌".

به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:‌ "زۆرێك له‌ وێستگه‌كان هه‌مان به‌نزینى نۆرماڵیان به‌نرخى محه‌سه‌ن فرۆشتووه‌، بۆیه‌ ڕێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه‌".

له‌لایه‌كیتره‌وه‌ به‌پێى نووسراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گومركى باشماخ كه‌ به‌ ژماره‌ 1/1/19823 له‌ 18/4/2018 ده‌رچووه،‌ بڕیار دراوه‌ به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بارى 23 ته‌نكه‌ر سووته‌مه‌نى بۆ ئێران له‌به‌رئه‌وه‌ى شیاو نین.









باسنيوز
Top