پێشنیارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ى پۆلیسی پاسه‌وانى ده‌خرێته‌ڕوو
ئاواز حه‌مید، ئه‌ندامى لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان، رايگه‌یاند: ”بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ى كه بۆ هه‌موو به‌شه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دیارىكراوه نزیكه‌ى 10 ملیار دیناره، ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی كه بۆ وه‌زاره‌ته‌كه ته‌رخان كراوه كێشه‌ى مووچه‌ی هێزه‌كانی به‌رگری، فریاكه‌وتن و زێره‌ڤانی چاره‌سه‌ركردووه، به‌ڵام كێشه‌ى مووچه‌ى پۆلیسی پاسه‌وان كه نزیكه‌ى 40 هه‌زارن به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماوه‌ته‌وه“.
ئه‌و پەرلەمانتارەی فراكسیۆنى پارتى، ئەوەشی خستە روو، کە به‌بێ تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه چاكسازییه‌كه كه ئێستا له په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌ر چاره‌سه‌رێكى دیكه كاتى ده‌بێت و ئه‌گه‌رى دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ده‌بێت.
ئاشکراشی کرد، به تێپه‌ڕاندنى ئه‌و پڕۆژه‌یه كێشه‌ى پۆلیسی پاسه‌وانى، سه‌رجه‌م كێشه ئیداری و داراییەکان چاره‌سه‌ر ده‌بن، گوتیشی: ”ئه‌و پڕۆژه‌یه كلیلى هه‌موو ئه‌و كێشه ئیدارى و داراییانەیە كه له‌ئێستادا ئێمه هه‌مانه، هه‌ربۆیه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ن و حزبه‌كان پێویسته پشتگیرى بكه‌ن".
باسنيوز
