گرفتى مه‌ترسى پیسبوونى ئاوى ماوه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامى شارۆچكه‌ى ماوه‌ت، ڕاگه‌یاند: "دواى هه‌وڵدانێكى زۆر، خۆشبه‌ختانه پارێزگاى سلێمانى، بڕه بودجهیهكهى بۆ لادانى ئاوه‌ڕۆی گوندی باناڵێ له‌سه‌ر چه‌می ماوه‌ت - قه‌شان ته‌رخان كرد“.
قایمقامى شارۆچكه‌ى ماوه‌ت، ئەوەشی خستە روو، کە له‌ئێستا پڕۆژه‌كه كه‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردن، كه به‌هۆیه‌وه مه‌ترسى پیسبوونى ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماوه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌بێت و له ڕووی ته‌ندروستی و پاك و خاوێنیشه‌وه سوود به گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى ئاوه‌ڕۆكه ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاشکراشی کرد، كه دانیشتوانی گوندی باناڵێ ڕۆڵى گرنگیان له ڕاپه‌ڕاندنى به‌شێك له ئه‌رك و خه‌رجی ئه‌و پڕۆژه‌یه گرتوه‌ته ئه‌ستۆى خۆیان.
bas news-
