هه‌ده‌په ترسی لە كاندیدكردنی ده‌میرتاش بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا هەیە
دوێنێ سەركۆماری توركیا رۆژی 24ی حوزەیرانی 2018ی وەكو رۆژی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی وڵاتەكەی راگەیاند، بۆیە پێویستە پارته سیاسییه‌كان بەزووترین كات كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌ركۆماری توركیا دیاری بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ده‌په ترسی هه‌یه ئاكپارتی دووچاری زیانێكی گه‌وره‌ی بكاته‌وه و كاندیدی ئه‌وان ره‌ت بكرێته‌وه.
هه‌ده‌په مه‌به‌ستیه‌تی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په بكاته كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌ركۆماری توركیا، واته ركابه‌ری ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ر له 24ی حوزه‌یران كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه له توركیا، ده‌میرتاش دۆسیه‌كه‌ی له دادگا یه‌كلایی بكرێته‌وه و سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ، ئه‌وكات كاندیدی هه‌ده‌په ره‌ت ده‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، ئه‌وه‌ی ده‌بێته كاندیدی په‌رله‌مان یان سه‌رۆكایه‌تی، نابێت زیندانی كرابێت و سزای زیندانی زیاتر له ساڵێكی به‌سه‌ردا سەپێندرابێ، ده‌میرتاش نزیكه‌ی دوو ساڵه زیندانی كراوه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستە هیچ سزایه‌كی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنراوه، بۆیه هه‌ده‌په بۆی هه‌یه كاندیدی بكات بۆ پۆستی سه‌ركۆماری توركیا.
رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ـی توركی ئاشكرای كرد هه‌ده‌په ده‌ترسێ ده‌میرتاش كاندید بكات و پاشان به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، سزای زیندانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، ئه‌وكات ناچارن كاندیدی هه‌ده‌په بۆ سه‌رۆكایه‌تی ره‌ت بكرێته‌وه.
هه‌ده‌په بۆیه حه‌ز ده‌كات ده‌میرتاش بكاته كاندیدی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی، تا لایه‌نگرانی هه‌ده‌په به هەمان ورە و گەرموگوڕی 7ی حوزه‌یران بچنه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان، كه هه‌ده‌په 13%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا. ده‌شزانێ به هاتنی ده‌میرتاش بۆ ناو هه‌ڵبژاردن، ئیدی باكوورییه‌كان به گه‌رموگوڕییه‌وه پێشوازی له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و هه‌ده‌په روحی به‌به‌ردا دێته‌وه.
bas news-
