دوكان.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا
حه‌یده‌ر بێسه‌رى،به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى دوكان ڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له گوندى جوبڵاخی سنووری شارۆچكه‌ی دوكان هاووڵاتیه‌كى ته‌مه‌ن 76 ساڵ به‌ناوى (م،ح) مینێكی پێدا ته‌قییه‌وه به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا".
گوتیشى: "دواى ڕووداوه‌كه ته‌رمى كه‌سه‌كه ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كرا و لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه".
ئاشكراشى كرد كه به پێى لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و مینه به‌هۆى بارانى ئه‌م دواییه له شاخى (گونده) هاتووه‌ته خواره‌وه.
bas news-
