به‌گوژمه‌ى نزیكه‌ى 2 ملیۆن و 930 هه‌زار دۆلار پڕۆژه‌ى ئاوى بێخاڵ - رواندز كرایه‌وه

 به‌گوژمه‌ى نزیكه‌ى 2 ملیۆن و 930 هه‌زار دۆلار پڕۆژه‌ى ئاوى بێخاڵ - رواندز كرایه‌وه
به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان و پارێزگارى هه‌ولێر و كونسولى ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر، پڕۆژه‌ی ئاوی بێخاڵ - رواندز كرایه‌وه‌.

كوێستان ئه‌حمه‌د، قایمقامى رواندز، رايگه‌یاند: ”ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19\4\2018 به‌ئاماده‌بوونى نه‌ورۆز مه‌ولوود، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، پارێزگاى هه‌ولێر و كۆنسولى ئه‌ڵمانیا له‌شارى هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى حزبى و حكومى و میوانان، پڕۆژه‌كه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ى بێخاڵ-رواندز، كرایه‌وه ‌و كه‌ زیاتر له‌ 26 هه‌زار كه‌س له‌م پڕۆژه‌یه‌ سوودمه‌ند ده‌بن و تاڕادده‌یه‌كى باش كێشه‌ى كه‌مى ئاوى هاووڵاتییانى رواندز چاره‌سه‌ر ده‌كات".

كوێستان ئه‌حمه‌د، قایمقامى رواندز، ئەوەشی خستە روو، کە ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو رێكخراوی (یو ئێن دی پی- UNDP و جێرمان كۆرپێره‌یشن German Cooperation) بودجه‌ی بۆ ته‌رخانكراوه‌، كۆی گشتی گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه‌ش 2 ملیۆن و 930 هه‌زار دۆلاره‌.









باسنيوز
Top