گرفتى مه‌ترسى پیسبوونى ئاوى ماوه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

 گرفتى مه‌ترسى پیسبوونى ئاوى ماوه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
قایمقامى شارۆچكه‌ى ماوه‌ت، ئاماژە بەوە دەدات، كه‌ له‌ ڕێگه‌ى ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌یه‌كه‌وه‌ گرفتى مه‌ترسى پیسبوونى چه‌مى ماوه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامى شارۆچكه‌ى ماوه‌ت، ڕايگه‌یاند: "دواى هه‌وڵدانێكى زۆر، خۆشبه‌ختانه‌ پارێزگاى سلێمانى، بڕه‌ بودجه‌یه‌كه‌ى بۆ لادانى ئاوه‌ڕۆی گوندی باناڵێ له‌سه‌ر چه‌می ماوه‌ت - قه‌شان ته‌رخان كرد“.

قایمقامى شارۆچكه‌ى ماوه‌ت، ئەوەشی خستە روو، کە له‌ئێستا پڕۆژه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردن، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ مه‌ترسى پیسبوونى ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماوه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌بێت و له‌ ڕووی ته‌ندروستی و پاك و خاوێنیشه‌وه‌ سوود به‌ گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى ئاوه‌ڕۆكه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

ئاشکراشی کرد،‌ كه‌ دانیشتوانی گوندی باناڵێ ڕۆڵى گرنگیان له‌ ڕاپه‌ڕاندنى به‌شێك له‌ ئه‌رك و خه‌رجی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ گرتوه‌ته‌ ئه‌ستۆى خۆیان.









باسنيوز
Top