پارێزەری نەجمەدین کەریم: دادگاییکردنی عەلی حەمە ساڵح بۆ مانگی داهاتوو دواخرا

 پارێزەری نەجمەدین کەریم: دادگاییکردنی عەلی حەمە ساڵح بۆ مانگی داهاتوو دواخرا
پارێزەری نەجمەدین کەریم، پارێزگاری شەرعیی کەرکووک ڕای گەیاند، بەهۆی ”سەرقاڵیی دادوەر“، دانیشتنی دادگا بۆ سکاڵاکەیان لەبارەی ناوزڕاندنی نەجمەدین کەریم لەلایەن عەلی حەمە ساڵحی پەرلەمانتاری گۆڕانەوە، دواخراوە.

ئەیاد کاکەیی، پارێزەری نەجمەدین کەریم، لەبارەی ئەو سکاڵایەی کە لەسەر عەلی حەمە ساڵح تۆماریان کردووە، ڕايگەیاند: "بڕیار بوو دوێنێ چوارشەممە ١٨\٤\٢٠١٨ دادگاییەکە بەڕێوە بچێت، بەڵام بەھۆی جەژنی کوردانی ئێزدییەوە، دادوەر داواکارییەکەی نەبینی و هەرچەندە دەبووایە ئەمڕۆ داوایەکە ببینێت، بەڵام بەھۆی سەرقاڵیی دادوەرەوە، ئەمڕۆش دادگاییەکە ناکرێ و ڕۆژی دادگاییکردنەکە بۆ ١٥\٥\٢٠١٨ دواخراوە".

کاکەیی ڕوونی کردەوە، نەجمەدین کەریم لە ئەمریکایە، بۆیە ”تا ئەوکاتە ئەگەر بگەڕێتەوە، ئەوا خۆی بڕیاری ئامادەبوون لە دانیشتنەکەی دادگا یان ئامادەنەبوون لەبارەی داواکەی دەدات، بەڵام ئێستا من وەکیلی ئەوم".

پێشتر ئەیاد کاکەیی ڕای گەیاندبوو کە بەتۆمەتی ناوزڕاندنی نەجمەین کەریم لەلایەن عەلی حەمە ساڵحەوە، داوایان لە دادگا کردووە کە بە بڕی یەک ملیار دینار، قەرەبووی بریکارەکەی بکاتەوە.










باسنيوز
Top