خورماتوو.. میلیشیاکان ھەڵدەکوتنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکان
بەپێی زانیارییەکان، کە لە سەرچاوەیەک لە ناو خورماتوو وەری گرتووە، رۆژی پێنجشەممە 19/4/2018 ھێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا، کە لە ژێر فەرمانی بەرپرسانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبین، ھەڵیان کوتاوەتە سەر گەڕەکی بناری کوردنشینی خورماتوو و ترسیان لای هاووڵاتییانی کورد دروست کردووە.
لە چەند رۆژی ڕابردووش‌دا هێز و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ھەڵیان کوتاوەتە سەر گەڕەکی کۆماریی کوردنشین لە خورماتوو.
فاروق نامیق، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند، ئەو میلیشیایانە بە ئارەزووی خۆیان ھەرچییەکیان بوێت لە دژی ھاووڵاتییانی کورد ئەنجامی دەدەن، چونکە شارەکەیان داگیرکردووە و ھیچ ھێزێک لە خورماتوو نییە ڕێگە لە کردەوەکانیان بگرێت.
فاروق نامق هەروەها رایگەیاند، دۆخی خورماتوو لە ھەموو ڕووەکانەوە تاوەکو ئێستا لەبەر بوونی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە شارەکە، باش نییە.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باس‌نیوز
