نێچیرڤان بارزانى و یان كۆبیش كۆبوونەوە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له یان كۆبیش نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراقیان تاوتوێ كرد.
ماڵپەڕی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بڵاوی كردەوە له دیدارەكەدا هه‌ردوولا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئایارى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان تاوتوێ كردووە و تیشكیان خستووەته سه‌ر به‌شداریى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق خواستووە.
پێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كارى لیژنه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى تا ئێستە له‌وباره‌یه‌وه نراون له كردنه‌وه‌ى فڕۆكەخهكانى هه‌رێمى كوردستان و ناردنى به‌شێك له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌وامیى دیالۆگ، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه تیایدا جه‌ختیان له گرنگیى چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا دۆخى عێراق و ناوچه‌كه و شه‌ڕى دژى تیرۆر و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ش، تیشكى خرایه سه‌ر.
bas news-
