كاندیدانى پارتى له دهۆك: لیستی ١٨٤ تاکە ئومێدی پارێزگاریکردنە لە کوردستان
ڕۆژى 12 ئایارى مانگى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بەڕێوه ده‌چێت و پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش به لیستى ژماره 184 و له ژێر دروشمى (ده‌ستكه‌وتى زیاتر بۆ كوردستان) و به به‌رنامه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یى به‌شداره.
غازى ڕه‌مه‌زان، كاندیدى ژماره 10ی لیستى 184ى پارتى له پارێزگاى دهۆك، بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گوتى: "له به‌غدا هه‌وڵى یه‌كڕیزى نێوماڵى كورد ده‌ده‌ین و كار ده‌كه‌ین لێكتێگه‌یشتن له نێوان لایه‌نه عێراقى و كوردستانییه‌كان دروست بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى بزانن ئه‌وه‌ى له ده‌ستوورى عێراقدا هاتووه مافى گه‌لى كورده و ده‌بێ بێته جێبه‌جێكردن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، ئه‌و عه‌قڵیه‌ته شۆڤینیه‌ى تا ئێستا به نه‌فه‌سى پێشوو دژى كورد كار ده‌كات ده‌بێ گۆرانكارى به‌سه‌ر بیر و هزریان بێت و بگه‌نه ئه‌و ڕاستییه‌ى گه‌لى كورد زوڵمى لێ كراوه و مافى خۆیه‌تى قه‌واره‌ى سیاسیى خۆى هه‌بێت."
ئه‌و كاندیده‌ى پارتى له پارێزگاى دهۆك گوتیشى: "بۆ پاراستنى ئه‌و قه‌واره سیاسییه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئێستا هه‌مانه و به‌ده‌ستهێنانى زیاتر، ڕووى داواكاریمان ئاراسته‌ى هه‌موو كوردستانیان ده‌كه‌ین زۆر به‌هێز به‌ره‌و سندووقه‌كانى ده‌نگدان بچن و ده‌نگ به لیستى ژماره 184 بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى پارتى وه‌كو پێشوو به هێزێكى پۆڵایینه‌وه به‌ره‌و به‌غدا بڕوات، چونكه دوژمنانى كورد و ده‌ستكه‌وته‌كانى كوردستان دژى پارتى كار ده‌كه‌ن، ده‌زانن به‌هێزبوونى پارتى به‌هێزبوونى كوردستانه و هه‌ڵگرى په‌یامى نه‌ته‌وه‌یییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك موساوه‌مه له‌سه‌ر مافه‌كانى گه‌لى كورد ناكات و، ته‌نیا پارتییه توانى به ڕیفراندۆم خاكى كوردستان زامن بكات و ئێستا تاپۆیه لامان بۆ ئەوەی له ده‌رفه‌تێكدا ده‌وڵه‌تى كوردستان ڕابگه‌یەنین."
د . ئه‌حمه‌د سلێمان سه‌فار، كاندیدى ژماره 2ی لیستى 184ى پارتى له پارێزگاى دهۆك به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "وه‌كو پارتى كار ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانى ته‌واوى مافه دارایى و ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان و به‌رنامه‌یه‌كى به‌هێزى نه‌ته‌وه‌ییه‌مان هه‌یه و ده‌مانه‌وێت به هه‌موو توانایه‌كمان به‌ده‌ستى بهێنین، چونكه مافى خۆمانه، ئه‌مه‌ش به لیستى ژماره 184ی پارتى به‌ده‌ست دێنین و ده‌بێ گه‌ڵى كورد هه‌موویان بزانن."
د. ئه‌حمه‌د سه‌فار ده‌شڵێت: "داوا له كوردستانیان ده‌كه‌م ڕیفراندۆمێكى تر دووباره بكه‌نه‌وه و هه‌موو كوردێك هزرى نه‌ته‌وه‌ییى خۆى به‌كار بێنێت و ده‌نگ بدات به لیستى 184ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ڕۆژى ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتى زیاتر بۆ گه‌لى كورد و ئاینده‌یه‌كى گه‌ش بۆ كوردستان به‌ده‌ست بێنین."
kdp-
