كۆبوونه‌وه‌ی سەركردایەتی پارتی له پیرمام ده‌ستپێكرد
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی عێراق و ھەرێمی كوردستان تاووتوێ دەكات.
تەوەرێكی دیكەی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆى سه‌ركردایه‌تی پارتی، ئامادەكاری ئه‌و حزبه‌یه بۆ ھەڵبژاردنەكان و بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ سەرخستنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی داهاتووی عێراق، بڕیاره 12ی ئایاری داهاتوو ئه‌نجام بدرێت و رۆژی یه‌كشه‌ممه 15ی نیسان، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد.
K24
