كیا سەركەوتنێكی سیانیی لەگەڵ خەڵاتەكانی "" Red Dot2018 " بۆ دیزاین بە دەستهێنا

كیا سەركەوتنێكی سیانیی لەگەڵ خەڵاتەكانی
كیا جارێكی دیكە توانیی خەڵاتەكانی "Red Dot" بەدەستبێنێ، ئەویش بە بەدەستهێنانی سێ خەڵاتی نایاب بۆ دیزاین. هەریەك لە ئۆتۆمۆبیلەكانی ستینگەری نوێ و ستۆنیك-ی نوێ "و پیكانتۆ لە نەوەی سێیەم لەجۆرە تایبەتەكەی سەركەوتنیان بە دەستهێنا.
لیژنەی داوەرانی نێودەوڵەتی لە شارەزایانی دیزاین، نازناوی "باشترینی باشترینەكانیان" بە ئۆتۆمۆبیلی ستینگەر بەخشی، ئەمەش بەهۆی دیزاینە پێشەنگەكەی ئۆتۆمۆبیلەكە.
ئەو سەركەوتنە سیانییەی لە ساڵی 2018 بەدەستهێنرا، بەخششی زیاتری خستە سەر ئەو سەركەوتنە بەردەوامانەی كە كیا بە دەستیهێناون، تا تێكڕای خەڵاتەكانی كە تا ئێستا بە دەستیهێناون بگاتە 21 خەڵات لە خەڵاتەكانی "Red Dot" لە ساڵی 2009 ەوە، ئەو خەڵاتانەش دوای ئەوە دێن كە كیا لە كاتێكی پێشووی ئەمساڵدا سێ خەڵاتی "IF"ی بۆ دیزاین بە دەستهێنا.
پیتەر شرایەر، سەرۆكی جێبەجێكاری دیزاین لە كۆمپانیای كیا مۆتۆرز رایگەیاند: "تیمەكەمان بۆ دیزاینی جیهانی مافی خۆیەتی شانازی بەو سەركەوتنە سیانییە نوێیەیەوە بكات، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر سووربوونی كیا لەسەر كوالیتی و لێهاتوویی دیزاین، كە جارێكی دیكە تیمێك لە شارەزایانی دیزاینی نێودەوڵەتی جەختیان لەسەر كردەوە، سەركەوتنمان بە بەدەستهێنانی خەڵاتی "Red Dot"، باشترینی باشترینەكان، بۆ جاری چوارەم لەسەریەك بەڕاستی بێوێنەیە، لە رێگەی شێوازە هاوچەرخەكەی لەسەر شێوازی "گران تۆریزمۆی كلاسیكی"، كیا ستینگەر-یش بەڵگەیەكی دیكەیە لەسەر پێوەرەكانی دیزاینی بەرزی كۆمپانیای كیا".
ستینگەر لە سەنتەری دیزاینی كیا لە فرانكفۆرت-ی ئەڵمانیا دیزاین كراوە و بەدیزاینێكی كلاسیكی لە گران تۆریزمۆ لەگەڵ دیزاینێكی كراوە و فراوانی ناوەوە.
نەوەی سێیەم لە ئۆتۆمۆبیلی كیا پیكانتۆ-بچووكترین ئۆتۆمۆبیلی كیا- كاراكتەرێكی گەنج و زیندوو بۆ بەشی A دەهێنێت. كە تایبەتمەندە بە دیزاینێكی نوێ و شوێنی دانیشتن بەكوالیتییەكی بەرز و تەكنۆلۆجیایەكی بەرزەوە، لەگەڵ توانایەكی مەزن بۆ دەستنیشانكردن. سەرباری رەهەندە دەوڵەمەندەكەی، دیزاینە زیرەكەكەی پیكانتۆ وایلێدەكات كە ببێتە یەكێك لە فراوانترین ئۆتۆمۆبیلەكان لەجۆری خۆی.
خەڵاتەكانی "Red Dot" یەكێكە لە دێرینترین پێشبڕكێكانی دیزاین لەسەرانسەری جیهاندا. لیژنەی داوەران لە 40 دیزاینەری سەربەخۆ لە شارەزایان و مامۆستایانی دیزاین و رۆژنامەنووسان لە بواری بازرگانی لە سەرانسەری جیهان پێكدێت.
خەڵاتەكانی "Red Dot" لە سێ بوارەوە پێشكەش دەكرێن، ئەوانیش (دیزاینی بەرهەمەكان و دیزاینی گەیاندن و چەمكی دیزاین)ن، كە لەسەر بنەمای چەندین پێوەر پێشكەش دەكرێن، لەوانە داهێنان و كوالیتی و ئەركەكان و گونجانی ژینگەیی. لە ساڵی 2018 كۆمپانیاكان لە 59 وڵاتەوە زیاتر لە 6300 بەرهەمیان پێشكەش كرد تا لەلایەن لیژنەی ئەو خەڵاتەوە هەڵبسەنگێنرێن.










ئا/خەلیل بلەیی
Top