دانیشتوویەکی دهۆک چوار ساڵە بێسەروشوێنە

دانیشتوویەکی دهۆک چوار ساڵە بێسەروشوێنە
هاونیشتمانییەکی باشووری کوردستان بە ناوی ریاز کە سەربازبووە لە سوپای عێراق، لە کاتی کۆنترۆڵکردنی موسڵ لەلایەن داعش لە ساڵی 2014 ونبووە و تاوەکو ئێستا چارەنووسی دیارنییە.

بنەماڵەکەی دەڵێن، هەندێک زانیاریان هەیە کە لەلایەن داعشەوە دەستبەسەرکراوە و بەگوتەی بنەماڵەکەی لەگەڵ ونبوونی ئەو هاونیشتمانییە حکومەتی عێراق، مووچەکەی بڕیوە پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراق دەڵێن، بەپێی یاسا ناتوانرێ مووچەی ئەو هاونیشتمانییە ببڕدرێت.

ریاز خەڵکی گوندی گلێنەیی سەر بە قەزای ئاکرێیە و خاوەنی دوو منداڵە بەناوەکانی کاوە و عەممار.
rudaw -
Top