لە كه‌ركووك به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه په‌ره‌ى سه‌ندووه
عه‌دنان كه‌ركووكى، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك-گه‌رمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/4/2018، ڕاى گه‌یاند: "هۆكارى زۆری بازرگانى به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه له كه‌ركووك بۆ خراپی دۆخى ئه‌منى كه‌ركووك ده‌گه‌ڕێته‌وه و له هه‌ر شوێنێك حه‌شدى شه‌عبی تێیدا باڵاده‌ست بێت، بازرگانى و به كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه په‌ره ده‌سێنێت و زیاد ده‌كات، به مه‌به‌ستیش ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌كه‌ن، سه‌رانی حه‌شدى شه‌عبی و خه‌ڵكانى تریش به كارى بازرگانى به ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه له ناو كه‌ركووك سه‌رقاڵن، بۆ ئه‌وه‌ى شیررازهى كۆمه‌ڵایه‌تى تێك بدەن و گه‌نجان سه‌رقاڵی به‌كارهێنانى تلیاك و ماده هۆشبه‌ره‌كانى تر بكه‌ن".
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك-گه‌رمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە هۆكارێكى دیکەی كه بازرگانى و به‌كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر له كه‌ركووك په‌ره‌ى سه‌ندووه، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئه‌و كۆنتڕۆڵهى كه پێش 16ى ئۆكتۆبه‌ر له لایه‌ن به‌شی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه هه‌بوو، ئێستا نه‌ماوه، دەشڵێت: ”ئێستا هیچ چاودێرییه‌ك نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ى كۆنتڕۆڵی ماده‌ى هۆشبه‌ركان بكرێت و هێزه ئه‌منییه‌كانى ئێستاى كه‌ركووك نه‌ك هه‌ر رێگر نین، به‌ڵكو هاوكارن بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر گه‌نجانى كه‌ركووك ئالوده‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كان بن".
ئاشكراشی كرد، ماده هۆشبه‌ره‌كان له شاره‌كانى باشوورى عێراقه‌وه بۆ كه‌ركووك دێنن، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ى كه له‌ناو دزه‌گا ئه‌منییه‌كان هه‌یه ئه‌وا به‌كارهێنان و بازرگانى به ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌بێته دیارده.
باس‌نیوز
