حەشدی شەعبی لە مەخموور هێشتا یاسای عورفی پەیڕەو دەكات

 حەشدی شەعبی لە مەخموور هێشتا یاسای عورفی پەیڕەو دەكات
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، رای دەگەیەنێت ناتوانن سەرجەم دامودەزگاكان بگەڕێننەوە بۆ مەخموور و ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە قەزاكە تاكوو ئێستاش حەشدی شەعبیی لێیە و یاسای عورفی تێدا پەیڕەو دەكرێت.


عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند پێشتر لەسەر داواكاریی ئەوان بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق بڕیار لەسەر كردنەوەی ڕێگەی نێوان هەولێر مەخموور دراوە".

گوتیشی: "بەپێی ڕێككەوتنەكە پێویست بوو حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكان لە قەزای مەخموور بڕۆنە دەرەوە و دامودەزگا خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان بچنەوە ناو قەزاكە".

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، جەخت دەكاتەوە كە بەلای ئەوانەوە تاكوو ئێستاش لە مەخموور یاسای عورمی برەوی هەیە و حەشدی شەعبیش هێشتا لە قەزاكە نەكشاوەتەوە تاكوو ئەو هەنگاوەش نەنێرێت، ناتوانین تەواوی دامودەزگاكان بگەڕێنینەوە بۆ قەزاكە".












باسنیوز
Top