رۆژنامەیەک: ئەمریکا هێزێکی وڵاتانی عەرەبی لە رۆژئاوای کوردستان جێگیر دەکات
رۆژی سێشەممە 17/4/2018، رۆژ امەی (وۆڵ ستریت جۆڕنال)ی ئەمریکی راپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەیەوە، رایگەیاندووە، ئەمریکا داوای لە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات و قەتەر کردووە بە پارە و هێز هاوکاریی پاراستنی چەند ناوچەیەکی سووریا بکەن.
هەروەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەمریکا داوای لەو سێ وڵاتە عەرەبییە کردووە هێز بنێرنە سووریا بۆ ئەوەی شوێنی هێزە ئەمریکییەکان لە رۆژئاوای کوردستان و رۆژهەڵاتی سووریا بگرنەوە.
ئەو هەوڵەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت، کە لە کۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کە ”بەم نزیکانە“ هێزەکانی وڵاتەکەی، لە سووریا دەکشێنەوە.
باسنيوز
