هەولێر.. کۆنفرانسی مافە دەستوورییەکانی گەل و هەرێمی کوردستان لە عێراق بەڕێوە دەچێ
کاتژمێر ١ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 17/4/2018، زانکۆی جیهان لە شاری هەولێر، کۆنفرانسێکی زانستی لەژێر ناونیشانی (مافە دەستوورییەکانی گەل و هەرێمی کوردستان لە عێراق) دەست پێ کرد.
لەو کۆنفرانسەدا مامۆستایانی پسپۆڕی بواری یاسای دەستووری، وردەکاریی مافەکانی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان لە دەستووری عێراق دەخەنە ڕوو و ئەو خاڵە دژبەیەک و کەموکوڕییانەش دەخەنە ڕوو کە لە دەستووری عێراق و سیاسەتی حکوومەتەکانی عێراقدا لە دوای ٢٠٠٥ەوە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان دەگیرێتە بەر.
باسنيوز
