شێرکۆ جەودەت: لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە ئاگامان لە نەوتی کەرکووک نەماوە
شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی لێژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "پێش ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر ئەوان وەکوو پەرلەمانتارانی ھەرێمی کوردستان بەتایبەتیی لێژنەی پیشەسازی و وزە بەدواداچوونیان بۆ کەیسی نەوت لە شاری کەرکووک کردووە".
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە و بەھۆی ئەو دۆخەی کە ئێستا لە شارەکە دروست بووە، بە ھیچ شێوەیەک ئەوان وەکوو پەرلەمانتارانی ھەرێمی کوردستانا ئاگاداری دەرھێنان و ھەناردەکردنی نەوتی کەرکوک نین."
پێش ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو کە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان لەلایەن حەشدی شەعبی و گرووپێکی خیانەتکار، داگیر کران، ڕۆژانە ٣٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک ھەناردەی دەرەوە دەکرا و داھاتەکەشی وەکوو مووچە دەدرایە ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و بەشێکیشی دەدرایە پارێزگای کەرکووک، بەڵام پاش 16ی ئۆکتۆبەر ئێستا چارەنووسی نەوتی کەرکووک لە نێوان، بەغدا گوورپێکی ناو یەکێتی و ئێراندا ناڕوونە.
باسنیوز
