نێچیرڤان بارزانی: کێشەی پاشەکەوتی مووچەی یەکەی پاسەوانی چارەسەر دەکرێت

 نێچیرڤان بارزانی: کێشەی پاشەکەوتی مووچەی یەکەی پاسەوانی چارەسەر دەکرێت
رۆژی سێشەممە 17/4/2018، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران، پرێس کۆنفرانسێکی ئەنجام دا.

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، کە لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی چەند پرسێکیان کردووە، لەوانە چارەسەرکردنی کێشەی خانووە نایاساییەکان و زێدەڕۆییەکان و بەڕێوەچوونی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان بەبێ کێشە.

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەروەھا رایگەیاند، کە پرۆژەیاسایەکیان بۆ چارەسەکردنی کێشەی خانووە زێدەڕۆییەکان و داناو دانانی سنوورێک بۆ زیادبوونیان و دەینێرن بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگ لەسەر دانی.

نێچیرڤان بارزانی بێ ئاگایی خۆی لە چوونی ھیچ شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نیشان دا و رایگەیاند، ”منیش لە راگەیاندن بیستوومە“.

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە پاشەکەوتی مووچەی یەکەی پاسەوانی، رایگەیاند، وەزارەتەکانی دارایی و ناوخۆ لە ھەوڵ دان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

نێچیرڤان بارزانی بە ئاماژەکردن بەوەی پرۆژەیاسای چاکسازیی مووچە پرۆژەیاسایەکی زۆر گرنگە، ھیوای خواست بە زووترین کات پەسەند بکرێت.









باسنيوز
Top