لە گەرمیان چەکدارێکی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بە 15 ساڵ زیندانی سزا درا

 لە گەرمیان چەکدارێکی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بە 15 ساڵ زیندانی سزا درا
سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركووك/ گەرمیان، چەکدارێکی ئەندامێكی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشی بە 15 ساڵ زیندانی سزادا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێكدا ، ڕای دەگەیەنێت "دوێنێ 16/4/2018 سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركووك/ گەرمیان، بەپێی مادەی 2 ی تیرۆر، چەکدارێکی ڕێكخراوی داعشی بە 15 ساڵ زیندانی سزا داوە".


بەپێی ڕاگەیەندراوەكە "سزادراوەكە ناوی (ح.ع.م) ەو تەمەنی 27 ساڵە و بە ڕەگەز عەرەبە و دانیشتووی شارەدێی گوڵاڵەیە و ڕۆژی 3/11/2016 لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیر كراوە".


لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە "دواتر بۆ بەسەربردنی ماوەی سزاكەی، سزادراوەكە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازیی گەورانی سلێمانی كراوە".










باسنیوز
Top