بڕیار لەبارەی مووچەی یەکەی پاسەوانی دەدرێت

 بڕیار لەبارەی مووچەی یەکەی پاسەوانی دەدرێت
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە 17/4/2018، بڕیار لەبارەی چارەنووسی مووچە و لیستی پاشەکەوتی مووچەی یەکەی پاسەوانی بدرێت و پەرلەمانی کوردستانیش لەمبارەیەوە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ کۆدەبێتەوە.



بەپێی زانیارییەکان، پێش ئەوەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەست پێ بکات، هەردوو وەزارەتی دارایی و ناوخۆ لەبارەی لیستی پاشەکەوتی مووچەی یەکەی پاسەوانی کۆدەبنەوە و دواتر دەچنە نێو کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە.



هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، چاوەڕێ دەکرێ ئەمڕۆ چارەنووسی پاشەکەوتی مووچەی یەکەی پاسەوانی یەکلا بکرێتەوە.



لەمبارەیەوە ئاواز حەمیدەفەندی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە (کوردستان ٢٤)ی ڕاگەیاند: ”ئێمە لە پەرلەمان، چاوەڕوانی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین و دواتر لە لێژنەی ناوخۆی پەرلەمان، لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ کۆدەبینەوە“.





باسنیوز
Top