مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژێكی هه‌ولێر گوڵ به‌سه‌ر نه‌خۆشان دابەش دەکەن

 مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژێكی هه‌ولێر گوڵ به‌سه‌ر نه‌خۆشان دابەش دەکەن
دوای نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/4/2018، مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێری هه‌ولێری سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، له‌چالاكییه‌كدا گوڵیان پێشكه‌ش به‌ستاف و نه‌خۆشه‌كانی سه‌نته‌ری دڵی شاری هه‌ولێر كرد.



نه‌وزاد هه‌مه‌وه‌ندی، سه‌رپه‌رشتیاری چالاكییه‌كه‌، له‌مباره‌یه‌وه ڕاگه‌یاند: "له‌ڕۆژی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی كۆلێژه‌كه‌مان، بڕێكی زۆر گوڵمان كۆكرده‌وه‌و ئه‌مڕۆ له‌چالاكییه‌كدا ئه‌و گوڵانه‌مان پێشكه‌ش به‌ستاف و نه‌خۆشه‌كانی سه‌نته‌ری دڵی شاری هه‌ولێر كرد".



سه‌رپه‌رشتیاری چالاكییه‌كه‌، ئەوەشی خستە روو، کە ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ گوڵه‌كانمان پێشكه‌شكردن، نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌بوو‌، ئێمه‌ش ئامانجمان ئه‌وه‌بوو، كه ‌به‌م چالاكییه ‌خزمه‌تێكیان بكه‌ین و هه‌ر نه‌بێ بتوانین هیوایان پێبده‌ینه‌وه.



ئاشکراشی کرد، کە ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره ‌چالاكییانه ‌له‌لایه‌ن مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژه‌كەیان، به‌پێویست ده‌زانن و پێویستیشه هاوشیوه‌ی چالاكییه‌ زانستییه‌كان گرنگیش به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره‌ چالاكییه‌ مرۆڤیانه ‌‌بدرێت.
bas news-
Top