ئەمڕۆ حكوومەتی بەغدا 13 كەسی لەسێدارە دا
وەزارەتی دادی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەر 13 كەسدا جێبەجێكردووە، 11 كەسیان بە تاوانی تیرۆر بووە.
ئاماژەی داوە لەنێو لەسێدارەدراواندا تاوانبار هەن كە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان داناوەتەوە، هەیانە هێرشی كردووەتە سەر هێزە ئەمنیەكان و هەیانە خەڵكیان رفاندووە.
وەزارەتەكە دووپاتی كردووەتەوە كە رێوشوێنە یاساییەكانی سزایەكانیان تەواو كردووە، ئینجا سزاكانیان جێبەجێ كردووە، بەڵام ئاماژەی بەوە نەداوە دوو كەسەكەی تر كە تیرۆریست نەبوون، تاوانەكانیان چی بووە.
bas news-
