حزبی دەعوە: عەبادی بەڵگەی گەندەڵیی زۆربەی سەرۆك لیستەكانی هەڵبژاردن هەیە
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی فراكسیۆنی حزبی دەعوە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند زۆربەی سەرۆك لیستەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گەندەڵن و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق فایلی زۆربەیانی لایە.
عەلی بدێری سەرۆكی فراكسیۆنی حزبی دەعوە دووپاتی كردەوە زۆربەی سەركردە گەندەڵەكانی عێراق سەرۆكایەتی لیستەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكەن، عەبادی لای خۆیەوە فایلی تۆمەتباركردنی زۆربەیانی هەیە.
هەروەها گوتی ئێستە عەبادی لە دۆخێكی ناخۆشدایە، لەبەرئەوەی بەڵێنی نەهێشتنی گەندەڵی داوە، كەچی لە عێراقدا لە هەموو كەس زیاتر فایلی گەندەڵی بەرپرسانی لایە و كاریان پێناكات.
سەرۆكی فراكسیۆنی دەعوە گوتیشی شەقامی عێراقی لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا جێبەجێكردنی هیچ بەڵێنێكی لە عەبادی نەبینی لەبارەی نەهێشتنی گەندەڵیەوە.
bas news-
