ڕانیه.. له‌یه‌كه‌م ڕۆژى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا پێنج کەس برینداربوون
ته‌ندروستیى ڕاپه‌ڕین، ئاماژە بەوە دەدات، كرد كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشممه 15/4/2018، له یه‌كه‌م ڕۆژى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى لایه‌نێكى سیاسى، لە ناوخۆیاندا ئاڵۆزى دروست بووه و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س بریندار بوون.
ته‌ها محه‌مه‌د، گوته‌بێژى بەڕێوەبەرایەتیی ته‌ندروستیی ڕاپه‌ڕین، ڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنج هاووڵاتى به بریندارى كه برینى چه‌قۆ بوون، گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ى ڕانیه".
گوته‌بێژى ته‌ندروستیی ڕاپه‌ڕین، ئەوەشی خستە روو، کە له میانى لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه به‌هۆى ده‌ماقاڵێ له میانى به‌ڕێوه‌چوونى بانگه‌شه بۆ لیستێک، شه‌ڕه چه‌قۆ له‌نێوانیان دروست بووه و به‌هۆیه‌وه بریندار بوون.
ئاشكراشى كرد، كه ئێستا پۆلیس ڕوداوه‌كه‌ى كۆنتڕۆڵكردوه‌و برینداره‌كانیش له‌ژێر چاودێرى ته‌ندروستیدان و چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ ده‌كرێت.
bas news-
