ترسی ئاشکراکردنی ئابڕووبەریی سیاسییەکانی عێراق، لەگەڵ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕوو لە هەڵکشانە

ترسی ئاشکراکردنی ئابڕووبەریی سیاسییەکانی عێراق، لەگەڵ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕوو لە هەڵکشانە
دوێنێ شەممە و، لە دۆخێکی پڕمەترسیدا لە ئەگەری ئاشکراکردنی ئابڕووبەریی سیاسییەکان، هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە عێراق دەستی پێ کرد کە وا بڕیارە لە ١٢ـی مانگی دابێ، بۆ هەڵبژاردنی نوێنەران خەڵکی بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.

لە ەبرەبەیانی دوێنێوە، سەدان لافیتەی بانگەشەکاری بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراقیان تەنیوە، کە سەرجەمیان گوزارشتن لە هێنانەدی گۆڕانکاری و نوێبوونەوە و دەربازبوون لەو دۆخە نەخوازراوەی ١٥ ساڵە بە هۆی پێشێلی دەستوور و گەندەڵی و پەرواێزخستنەوە، تێێکەوتووە.

دروشمەکانی گٶڕانکاری تەنیا لە بانگەشەی هێزە نوێکاندا کورت نەبووەتەوە، کە دەیانەوێ توڕەیی خەڵک لە شکستی سیاسی و حوکمڕانیی چەند ساڵەی عێراقی نوێ بقۆزنەوە، بەڵکە کەسایەتییە سیاسییە سەرەکییەکانی عێراقیش نموونەی جێگری سەرکۆمار نووری مالیکی بە دروشمی پێکەوە بۆ گۆڕانکاری و حکوومەتی زۆرینە و سەرۆکوەزیران عەبادییش بە دروشمی گەرەنتیی پاشەڕۆژمان، دەیانەوێ شکستە سیاسییەکەیان لەسەر خۆیان نەهێڵن و هێز و قەوارە سیاسییەکانی دیکەش بە هەمان شێوە.
ئەمە جۆرە لە بانگەشانە لە کاتێکدایە کە هەندێکی کاندیدانیش شوێن نادۆزنەوە بۆ بانگەشەکردنیان و لە دەرگای ماڵان دەدەن بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و، هەندێکیش بە تکا لە کەناڵە مێدیاییەکان و ناوبەناو دەرکەوتنیان، دەخوازن بۆشاییی کەمدرفەتییان لە بانگەشەبۆخۆکردن بەدەست بێننەوە. کار گەیشتووەتە ئەو ڕاددەیەی کە دەنگ کڕین دەستی پێ کردووە و بەهای کڕینی هەر دەنگێکیش لە نێوان ١٠٠ بۆ ٢٠٠ دۆلاردایە.

ئەوەی کە نێوەندی گەورەبەرپرسانی خستووەتە دۆخێکی هەستیارەوە، مەترسیی شکست پێبردنیانە بە هۆی خستنەڕووی ئابڕووبەرییەکانیان، بە تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کە بوونەتە سەکۆیەکی تۆقێنەر بۆ بڵاوکردنەوەی وێنە و کاریکاتێری هێرشئامێز بۆ سەر ئەو کەسایەتییە سیاسیانە.
لەگەڵ قووڵتربوونەوەی قەیرانی سووریایش لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا، هێزە هەرەنزیکەکانی تاران، تۆمەتی کرێگەرتەی ئەمەریکایان داوەتە پاڵ حەیدەر عەبادی، لە بەرانبەردا، تۆمەتی ڕادەستکردنی عێراق بە ئێران، داوەتە پاڵ نووری مالیکی.
kdp-
Top