سلێمانی.. سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
ئەمڕۆ یەکشەممە 15\4\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا لە پەیچی تایبەتی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر چەند کەسێک و بریندارکردنیان، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەواری شاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە تۆمەتباری یەکەم بەناوی (ە. غ. س) لەدایکبوی ساڵی ۱۹۸۸ بەچەکی جۆری دەمانچە ھێرشیکردووەتە سەر کەسێک و برینداری کردووە، پاش ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پۆلیس توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت، هەروەها دوو تۆمەتباری دیکە بەناوەکانی (ه. ع. ع ، س. ڕ. ج) لەدایکبووی ساڵی ۱۹۹۷ و ۲۰۰۲ ، هێرشیان کردووەتە سەر دوو کەس و بەچەقۆ و دەمانچەو برینداریان کردوون، پاش ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی توانرا هەردو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێن و دەستبگیرێت بەسەر چەک و چەقۆکەیاندا.
جەختیش لەوە کراوەتەوە، کە لەئێستا هەر سێ تۆمەتبارەکە بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ٤۰٥_بڕگەی ۳۱ لەیاسای سزادانی عێراقی بەندن و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن
باسنيوز
