بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە نووسراو هەڵکردنی ئاڵای کوردستانیان لە کەرکووک قەدەغە کردووە. کاوە ئەحمەد، کارگێڕی لقی سێی پارتی لە کەرکووک، ڕا
کاوە ئەحمەد، کارگێڕی لقی سێی پارتی لە کەرکووک، ڕایگەیاند: "بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەو لایەنانەی چوونەتە ناو پرۆسەی ھەڵبژاردنەوە لە کەرکووک دەستی پێ کردووە".
کاوە ئەحمەد گوتیشی: "ئەو لایەنانە ناتوانن لە گەڕەکە کوردییەکان زیاتر لە ھیچ کوێیەک بانگەشە بۆ خۆیان بکەن و ئاڵای کوردستانیش بەرز بکەنەوە، حەشدی شەعبی نووسراوێکی دەرکردووە و هەڵکردنی ئاڵای کوردستانی قەدەغە کردووە".
ھەرچەندە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بارەگای لە کەرکووک ھەیە، بەڵام ھەروەک ئەو بەرپرسەی پارتی رای گەیاند، کاندیدەکانی ئەو حزبە تەنیا دەتوانن لۆگۆ و وێنەکانیان بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن بەکار بھێنن.
قەدەغەکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرووک دوای ئەوە دێت، کە دادگای فیدڕالیی عێراق بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستانی لە کەرکووک ”بە یاسایی“ دانا.
http://www.basnews.com/index.php/so/news/iraq/412640
بڕیارەکەی دادگای فیدڕالی دوای سکاڵای بەرەی تورکمانیی عێراق دەرکرا، کە سکاڵای لە دژی رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بەوەکالەت تۆمار کردبوو، چونکە ئەنجومەنەکە لە 2018/3/28 بڕیاری بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستانی لە فەرمانگە و دامەزراوە فەرمییەکانی کەرکووک، دا.
http://www.basnews.com/index.php/so/news/kurdistan/339165
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری کەوتنە ژێر دەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق، دواتر ھەریەک لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەرماندەی یەکەی 70ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاشکرایان کرد کە گرووپێکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمەدا بەرپرسیارن و ڕێککەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی عێراق کردووە و بەو ھۆیەوە سەدان پێشمەرگە و ھاووڵاتی شەھید و بریندار بوون و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش ئاوارە بوون.
باسنیوز
