چۆمان.. هاوکاری 650 خێزان کرا
ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی 15\4\2018، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت، چالاکییەکیان بەمەبەستی هاوکاریکردن و پاڵپشتی کردنی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان لە شارەدێی وەرتێی سەربە شارۆچکەی چۆمانی بەڕێوەبرد.
لە چالاکییەکەدا هاوکاری خۆراکی گەیندرایە 650 خێزانی هەژاو کەمدەرامەت کە هاوکارییەکان بریتین لە برنج، رۆن، نیسک، چایی، ئارد و ..هتد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، مانگانە هاوکاری خۆراکی و مادی بە زۆربەی چینە کەمدەرامەتەکانی کوردستان دەگەیەنێت، هەروەها بەردەوام هاوکاری ئەو ئاوارانە دەکات، کە لە هەرێمی کوردستان دەژین.
باسنيوز
