ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ى مووچه‌ى كه‌م ئه‌ندامانه‌وه
بەرپرسێك له وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، لە بارەی زیادکردنی مووچەی کەم ئەندامان ڕوونکردنەوە دەدات.
ئارام حاتەم، بەڕێوەبەر لە وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی راگەیاند: "بۆ مووچەی کەم ئەندامان هەوڵ هەیە بێ پاشەکەوت بدرێن".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "لیستی مووچەی کەم ئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت بە سیستەمی کۆن ئامادە کراوە بە 90 هەزار دینار، به‌ڵام مووچه‌كه دەکەینە 150 هەزار دینار".
ئه‌وه‌شى ڕوون كرده‌وه، كه رۆژی یەکشەمە لەگەڵ وەزارەتی دارایی کۆدبنەوە، گوتیشی: "لیستی مووچەکان بە 150هەزار دیناری ڕاده‌ستى وه‌زاره‌تى دارایی ده‌كه‌ین، ئەگەر ڕازی ببن، ئه‌وا مووچه به‌و شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێـت".
وەزارەتی دارایی ئاشکرای کردووە ڕۆژی سێ شەمە 17ی نیسانی 2018 مووچەی کەم ئەندامان دابەش دەکرێت.
bas news-
